فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی سێ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی خۆڕەم ئاباد
یەکشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۱   |  05-03-2023

سێ بەندکراو لە زیندانی خۆڕەم ئاباد کە پێشتر لە پێوەند لەگەڵ تاوانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممە، گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕاگوێزرانی ئەم بەندکراوانە کە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕانەگەیەندراوە، بەمەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکانیان ئەنجام دراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ئاماری چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٢،  ٤٥٧ ڕاپۆرت تۆمار کراوە کە شموولی ٩٢ حوکمی ئێعدام لەوانە شەش حوکمی ئێعدام لەبەر چاوی خەڵک و بەکردەوە دەرهێنانی حوکمی ئێعدامی ٥٦٥ کەسە. شایانی باسە، لەناو ئەم کەسانە، پێنج کەس کە تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵەوەیە چاوەڕێ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیانن.