کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش
یەکشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۱   |  05-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی شووش، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “ڕەئیسی بێ عورزه، بگەڕێوە بۆ حەوزە”، “یەخچاڵی بازنشستە، خاڵی تر لە گوزەشتە” و “زوڵم و ستەم بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، ڵەئاست بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان، چوونەسەرەوەی ئاستی هەژاری و گرانی لەڕادەبەدەر، ناڕەزایەتییان دەربڕی.