هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی دیزڵئابادی کرمانشا
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە، “حەیدەر فەرەجی”، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “سیە سیا” سەر بە شاری شاباد و بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام، بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە زیندان ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ١٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. جێگەی ئاماژەیە، “موسەیب فەرەجی” برای حەیدەر فەرەجی، لە زیندانی دیزڵئابادی کرمانشا کە پێشتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، حوکمەکەی بەکردەوە دەرهاتبوو.