ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ جارێکی دیکە لە “قەرەباخ” لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان پێکدادانی نیزامی هاتووەتە ئاراوە و بە هۆیەوە دوو سەربازی سپای ئازەربایجان کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ڕایگەیاندووە: له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌رمەنستان له قه‌ره‌باخ، دوو سه‌ربازی سپای وڵاته‌كه‌ی كوژراون. ئەم وەزارەتخانەیە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌بووه كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی رێگای سه‌ره‌كی “خانكه‌ندی-خهلفهلی-تورشسو” كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هێزه رووسه‌كان تێیدا جێگیر کراون، پێداویستیی سه‌ربازیی، ته‌قه‌مه‌نی و سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی خاكی ئازه‌ربایجان گوازراوه‌ته‌وه كه ئه‌رمه‌نییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن. راشیگەیاندووە: سه‌ربازانی سپای ئازه‌ربایجان ئۆتۆمبێلێكیان به مه‌به‌ستی پشكنین راگرتووه کە كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه و به‌وهۆیه‌وه پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه و لە ئەنجامیدا دوو سەربازی سپای ئازەربایجان گیانیان لەدەست داوە.