فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی خۆڕەم ئاباد
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023

لەسەر بڕیاری ناوەندی دادوەری ڕژیم، سێ بەندکراوی خەڵکی شاری کویەشت لە پارێزگای خوڕەم ئاباد کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، سزاکەیان جێبەجێ کرا.

 بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١۵ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە تا ئێستا ناوی دوو کەسیان بە ناوەکانی “ئایەت عەلیاری” و “سوهراب سووری” زانراوە، لە زیندانی ناوەندیی ڕژیم لە شاری خوڕەم‌ ئاباد جێبەجێ کرا. شایانی باسە، ئەو سێ بەندکراوە خەڵکی شاری کویەشت لە پارێزگای لوڕستانن کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی خۆڕەم ئاباد گواسترابوونەوە.