سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هەڵسووڕاوێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023
سروور مەلایی، هەڵسووڕاوی مەدەنی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکان لەو شارە لەسەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی، سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو پاش نزیک بە دوو حەفتە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شەهرامفەر، بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی ئازاد ببوو.