فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی سێ حەوتوو دوای ئازادی دووبارە دەستبەسەرکرایەوە
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023

دوانیوەڕۆی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممە سەکینە پەروانە، خەڵکی قوچان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێیانی لە تاران دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی ناڕوونە.

سەکینە پەروانە، تەمەن ٣١ ساڵ، شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، لە کاتێکدا چوارەمین ساڵی بەندکرانی تێدەپەڕاند، لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد ئازاد بوو.