فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممە کۆڵبەرێک بەناوی مەسعود خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود پێکرا و گوللە بەر ڕانی کەوت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەم کۆڵبەرەی خەڵکی جوانڕۆ کردووە.

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، لانیکەم ٢٩٠ کۆڵبەر و کاسبکار بوونەتە قوربانی، کە ٤٦ حاڵەتییان گیانیان لەدەست داوە.