لە ورمێ پێنج زیندانی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023
نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە ٥ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.
ناوی یەکێک لەم زیندانییانە جەلال سەرداریفەر ڕاگەیەنراوە. سەبارەت بە ناوی ٤ بەندکراوەکەی تر کە لە بەندی چوارەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.
دەوترێت دوابەدوای گواستنەوەی ئەم ٥ بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسی، بارودۆخێکی ئەمنیەتی قورس باڵی بەسەر ئەم زیندانەدا کێشاوە.