بریندار بوونی هاوڵاتیەک بە هۆی تەقینەوەی مین
پێنجشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۱   |  09-03-2023
سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، ڕەحمەت قادرزادە تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی”شێخەسوور”ی سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەگەری زۆری هەیە پێی ببڕنەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیا و ڕووەکە خۆراکی و دەرمانییەکان ڕووی لە شاخەکانی نزیکی گوندی “دۆڵەبی” سەر بە شاری سەردەشت کردووە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لەو شارە گواستراوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.