سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی “جەلال سەرداری فەر” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژ سێشەممە ١۶ی ڕەشەممە وێڕای چوار بەندکراوی دیکە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو؛ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوی ئەو چوار بەندکراوەکەی دیکە تاکوو ئێستا نەزانراوە و چارەنووسیان ناڕوونە. “جەلال سەرداری فەر”، سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن ناوەندی دادوەری ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.