فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ژەهراوی کردنی خوێندکاران لە شارەکانی ئێران
هەینی ۱۹-۱۲-۱۴۰۱   |  10-03-2023

ناوەندی ئاماری چالاکانی مافی مروڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماری ژەهراوی بوونی خوێندکاران و هەروەها بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی ئەم خوێندکارانەی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەرەتای مانگی سەرماوەزەوە هەتا ئێستا، لانیکەم ٢٩٧ خوێندنگا و دامەزراوی پەروەردە لە ٢٩ پارێزگای ئێران هێرشی شیمیایی کراوەتە سەریان. لەم ڕێژەیە، ١١٣ خوێندنگای دواناوەندی، ٣٨ خوێندنگای سەرەتایی، ٢٣ خوێندنگای ناوەندی و دوو خەوتنگەی دانشجوویی کەوتوونەتە بەر پەلاماری شیمیاییەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ١٢١ شوێنی پەروەرە کە هێرشی شیمیایی کراوەتە سەریان، ئاستی خوێندکاریان ڕانەگەیەندراوە و نادیارە. هەروەها لەم ماوەیەدا ٤٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە لایەن بنەماڵەی خوێندکارانەوە لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە. جێگەی ئاماژەیە، لەم ٢٩٧ قوتابخانەیە، ٢٢٤ خوێندنگا کچانە بووە، ١٨ خوێندنگا کوڕانە بووە و ٤ ناوەندی کچانە و کوڕانە کە تێکەڵ بوون، هیرشی شیمیایی کراوەتە سەریان.