هەڵوەشاندنەوەی ناوەندی “ئێنستێکس” لە لایەن وڵاتانی ئۆرووپا
هەینی ۱۹-۱۲-۱۴۰۱   |  10-03-2023
چەندین وڵاتی ئۆرووپایی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممە، ڕایانگەیاند کە بەنیازن، سیستمی ماڵی “ئێنستێکس” کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ بازەرگانی کردن لەگەڵ ئێران و پاراستنی ئەو شیرکەتانەی کە لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر گەمارۆکانی ئامریکا دادوستەد دەکەن، هەڵبوەشێنەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی ئاڵمان و فەڕانسە ڕایانگەیاندووە، ١٠ وڵاتی بەشدار لەم ناوندە لەوانە، بێلژیک، ئاڵمان، فەنلاند، دانماڕک، فەڕانسە، بریتانیا، هۆلەند، نۆڕوێژ، ئیسپانیا و سۆئێد، لە درێژەدان بە هاوکاری لەگەڵ ئێران خۆدەبوێرن و بەو ئەنجام گەیشتوون کە هیچ پێوەرێک بۆ ڕاگرتنی ئەم ناوەندە نەماوە.