قوربانی بوونی ١٤ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای فارس
شەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۱   |  11-03-2023
لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچو لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی سەواری و کامیونێک، لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەری پێوەندییەکانی گشتی ناوەندی چاوەدێری ڕووداوەکانی پزیشکی پارێزگای فارس، ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە مێحوەری “قەترویە-نەی ریز-سیرجان”، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.