فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەقینەوەی خوێناوی لە “مەزار شەریف”ی ئەفغانستان
شەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۱   |  11-03-2023

ناوەندی هەواڵنێریی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوەندی کەلتووری “تیبان” لە شاری مەزار شەریف، لانیکەم ١٥ هەواڵنێر برینداربوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تەقینەوەیە کاتژمێر ١١ و سی خولەکی پێشنیوەڕۆ لەم ناوەندە ڕوویداوە و لە ئەنجامیدا دوو کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش کە سەرجەمیان هەواڵنێر بوون بریندار بوون. شایانی باسە، ناوەندی کەلتووری تیبان، سەر بە کۆماری ئیسلامییە و بڕیار بووە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەژێر ناوی “مەهدەویەت، راگەیەنەرەکان و بڵاوکردنەوەی کەلتوور” لەمشارە بەڕێوە ببات.