کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی ئازویکۆ
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
کۆمەڵێک لە ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی “ئازویکۆ”، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای دادگوستری گشتی پارێزگای تاران، لە ئاست ڕادەست نەکرانی ئۆتۆمبێلەکانیان و تەزویری ئەم شیرکەتە، ئێعتڕازیان دەربڕیوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکانیان بوون.