کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووشتەر
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی شووشتەر هەر وەک باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی شووشتەر، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر ئیدارەی ئەم ڕێکخراوەیە لە شووشتەر دەستیاندایه کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لەسەر شەقام، وەدی دێ مافەکانمان، خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.