فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەری کردنی حەسەن سەعیدی لە مافی چاوپێکەوتن
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەڵسووڕاوانی کرێکاری، “حەسەن سەعیدی” ئەندامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر کە نزیکەی ساڵێکە لە زیندانی ئێوین ڕاگیراوە، لە رێکەوتی ٢٠ی ڕەشەممەوە لە مافی چاوپێکەوتن بێبەری کراوە.

 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەسەن سەعیدی ڕێکەوتی ٢٨ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ دەستبەسەر و وێڕای “ڕەزا شەهابی” بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی لەدژی نیزام” و “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی ئەمنییەتی نیشتمانی” بە ٦ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، قەدەغەی ئەندامێتی لە حیزب و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها دوورخرانەوەی لە تاران و پارێزگاکانی دەورووبەر بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کراون. شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش لە ناڕەزایەتیی بە بەردەوامی لێپرسینەوەکان، بۆ ماوەی ٣٩ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.