کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی سیمانی ئیلام
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی ڕەشەممە، کرێکارانی کارخانەی سیمانی ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ئەم ناوەندە لەئاست لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها نەدانی پاداشی کۆتایی ساڵ و نەگۆڕینی بارودۆخی کاریان، ناڕازین.