فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشاری ڕژیم بۆ سەر هەڵسووڕاوانی خوێندکاری زیادی کردووە
سێشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۱   |  14-03-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، شۆرای سێنفی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەیکە خوێندکاران لە دژی هێرشی کیمیایی گوماناوی و زنجیرەیی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەو کردەوە نامرۆڤانەیان مەحکووم کرد، ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمیش گوشاری زۆریان خستووەتە سەر خوێندکاران.

لە نوێترین ڕاپۆرتی شۆرای سێنفی خوێندکاراندا هاتووە: بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ژەهراویکردنی کچانی قوتابی، دەیان خوێندکار لە زانکۆکانی تاران و تەورێز لەلایەن ناوەندە سەرکوتگەرەکانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.

هەروەها لە زانکۆی تەورێز، ٤٠ خوێندکار لەلایەن حەراسەتی زانکۆوە بانگ کراوان و هەڕەشەی دەرکردنیان لێ کراوە.