درێژەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش
چوارشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۱   |  15-03-2023
خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی شووش، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، بۆ چەندمین جار دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان هەر وەک ڕۆژانی ڕابردوو لە ئاست، چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، گرانی لەڕادەبەدەر، گەندەلی ئیداری، ئاوسان و بارودۆخی نالەباری ژیانیان و هەروەها پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک، “حقووقی خانەنشینی تەنیا بەشی یەک حەفتە”، “یەخچاڵەکانمان، خاڵیتر لە ڕابردوو”، “دەوڵەتی ئینقلابی، درۆ دەکات حیسابی” و “تەنیا لە شەقامەکان، وەدی دێت مافەکانمان” لە بەرامبەر بینای تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.