دەستبەسەر کرانی ٤٨ هاووڵاتیی لە شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۱   |  15-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هێرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووری لە شارەکانی گیلان، مازەندەران و سمنان، لانیکەم ٤٨ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٧ هاووڵاتی لە شاری گیلان، ٢٤ هاووڵاتیی لە مازەندەران و ٧ هاووڵاتیش لە شاری سمنان، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.