ڕاگوێزرانی مەحیەدین ئیبراهیمی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ
چوارشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۱   |  15-03-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممە “مەحیەدین ئیبراهیمی”، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری شنۆ کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە بیانوو ڕەوانەکردنی بۆ دادگا گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ورمێ.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردووش جارێکی دیکە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە گواسترابوویەوە و دوای دوو ڕۆژ بۆ بەندی بەندکراوە سیاسییەکانی زیندان هێنراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، “مەحیەدین ئیبراهیمی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ئەڵکاوێ”ی سەر بە شاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لە لایەن هێزەکانی پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەسترێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو.