شنۆ؛ ئەیووب ئاغڵیانی سزای ١٠ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٠ قامچی بەسەردا سەپا
پێنجشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۱   |  16-03-2023
ئەیووب ئاغڵیانی، لاوی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ و لە ڕەوتی ئاخێزە جەماوەریەکاندا دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان لە ورمێ سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو لە دۆسییەیەکی دیکەدا لەلایەن دادگای تاوانەکان لە شاری شنۆ سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٧٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەیووب ئاغڵیانی لە دۆسییەیەی سێیەمیدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ورمییەوە بانگهێشت کراوە و سەبارەت بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” و “تێکدانی کەرستەی گشتی بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نیزام و ڕاپەڕینی چەکدارانە بەرانبەر رژیمی ئیسلامی” (موحاڕەبە و ڕاپەڕینی چەکدارانە لەبەرانبەر حکومەتی ئیسلامی” دادگایی کراوە.