تەقینەوەی بۆمبی پووچەڵنەکراوی مانۆڕی نیزامی لە نەغەدە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیەک و برینداربوونی دوو کەسیتر
پێنجشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۱   |  16-03-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە لە ئاکامی تەقینەوەی گوللە تۆپی بە جێماو لە مانۆڕی سەربازی لە دەوروبەری شاری نەغەدە، هاووڵاتییەک بەناوی کامڵ ڕەسوڵپوور گیانی لەدەست دا. لەم ڕووداوەدا سەلیمە بەرزگەر هاوژینی کامڵ ڕەسوڵپوور و هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی سەلیم ئەحمەدی ئازەر بەسەختی برینداربوون.
هەر لەم ڕاستایەدا حەوتووی ڕابردوو، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەممە، ڕەحمەت قادرزادە تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “شێخە سوور”، سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین قاچی برینداربوو و بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە لە شارە سنوورییەکان، ساڵانە بەهۆی تەقینەوەی بۆمب و تەقەمەنی بەجێماوی مانۆڕە سەربازییەکان، دەیان هاووڵاتیی دەبنە قوربانی.