دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
پێنجشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۱   |  16-03-2023
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فەرەیدوون ماراوی” و “ڕێبوار ماراوی” خەڵکی گوندی “ماراو” سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئەو باوک و کوڕە بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و فەرەیدوون ماراوی باوکی ڕێبوار پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: لە چارەنووسی ڕێبوار ماراوی پاش دەسبەسەرکرانی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.