درێژەی خۆپیشاندانەکان دژبە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی لە فەڕانسە
هەینی ۲۶-۱۲-۱۴۰۱   |  17-03-2023
بە هەزاران کەس لە سەرتاسەری فەڕانسە، ڕۆژی پێنجشەممە لە دژی بڕیاری دەوڵەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، هاتنە سەر شەقامەکان و لە ناڕەزایەتیی بە بەکارهێنانی تەبسەرەی سێ لە مادەی ٤٩ی دەستوور لە لایەن دەوڵەت بۆ پەسەند کردنی گەڵاڵەی چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی، خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەنیا لە گۆڕەپانی “کەنکۆرد” لە شاری پاریس، زیاتر لە شەش هەزار کەس لە حاڵێکدا کە زۆربەیان ئاڵای یەکێتییەکانی کرێکاریان بەدەستەوە بوو، کۆبوونەوەیەکی گەورەیان وەڕێخستبوو.شایانی باسە، لە هەندێ لە گەڕەکەکانی پاریس لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە سەرکوتگەرەکانی پۆلیس، تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.