فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی شاری قوروە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی “عەلی خادمی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەلی خادمی ٢٢ ساڵ تەمەن ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.