ڕفاندنی هاووڵاتییەکی بەلووچ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی “ئیحسان خارکوهی” دانیشتووی شیرئاوای زاهیدان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە لەکاتی گەڕانەوەی لە موسڵی بۆ ماڵەوە ڕفێندرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە، تا ئێستا هەوڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووس و دڵنیا بوونەوە لە بارودۆخی تەندرووستی ڕۆڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە. جێگەی ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە بەلووچە لەبەردەستدا نییە.