فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023

کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەممە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. بەپێی ڕاپۆرتەکان، شۆفیر تاکسییەکان ئەم کۆبوونەوەیەیان لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان بەڕێوەبردووە و بەم بۆنەوە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.