کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی شووش، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبە بینای ئیدارەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئەمشارە و لە ڕێگەی وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “وەزیری نالایق، ئیستعفا ئیستعفا”، “هەزینەکان دۆلارییە، حقووقی ئێمە ڕیاڵییە” و “کێشەکانمان چارەسەر نەکرێ، کۆبوونەوەمان درێژەی دەبێ”، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.