فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سولەیمان عەبدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023

سولەیمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە سولەیمان عەبدی لە شوێنی کارەکەی خۆی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم پاش دەستبەسەرکردنی سولەیمان عەبدی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانی خۆی و بنەماڵەکەیەدا گرتووە و لاپتۆپ و مۆبایلی خۆی، هاوژینەکەی و منداڵەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە. جێگەی ئاماژەیە،تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو مامۆستایە لە بەردەستدا نییە.