کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووشتەر
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی شووشتەر، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشین کراونی ناڕازی لەسەر بانگەوازی پێشووی ئەنجوومەنی سێنفی خانەنشین کراوانی وڵات، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک، “خانەنشین دەمرێ، کڵۆڵی قەبووڵ ناکات”، “هەتا مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە ئێعتڕاز هەڵناگرین”، “خۆش بژێوی مافی ڕەوای ئێمەیە”و “گرانی، ئاوسان، بەڵای گیانی خەڵکە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.