فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزە لە وڵاتی ئێکوادۆر و پێرۆ
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٨ دەهۆمی ریختێر، ناوچەکانی لێوارئاوی باشووری ئێکوادۆر و باکووری پێرۆی لەرزاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە هەتا ئێستا ١٣ هاووڵاتیی لە ئێکوادۆر گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان کەسیش بریندار بوون. شایانی باسە، منداڵێکیش لە پێرۆ گیانی لەدەستداوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە سەد کیلۆمیتری شاری گوایاکیل لە ئێکوادۆر بووە.