فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار
دوشەممە ۲۹-۱۲-۱۴۰۱   |  20-03-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی، “ئیسماعیل محەممەدپوور، خزر قادری‌ئازەر و نەجمەدین سوخەنوەر”، لە زیندانی نەغەدە ئازاد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم سێ هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٩، لە لایەن دادگای ڕژیم لە پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” هەر کامیان بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون. ئیسماعیل محەممەدپوور شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٩٩ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. هەروەها خزر قادری‌‌ئازەر ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٩٩ لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و سەرەتاکانی بەفرانباری ٩٩ پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو. نەجمەدین سوخەنوەر، شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٩٩ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکەی لە نیوەی مانگی سەرماوەزی ٩٩دا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.