بەیانییەی موعەلیمانی کوردستان سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی سولەیمان عەبدی
دوشەممە ۲۹-۱۲-۱۴۰۱   |  20-03-2023
ئەنجوومەنی سێفی موعەلیمانی کوردستان بەشی “زێویە و سەقز” لە رێگەی بەیانییەکەوە خوازیاری ئازادکردنی “سولەیمان عەبدی” چالاکی سێنفی موعەلیمان بەبێ هیچ شەرتومەرجێک لە زیندان بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە سولەیمان عەبدی لە شوێنی کارەکەی خۆی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم پاش دەستبەسەرکردنی سولەیمان عەبدی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانی خۆی و بنەماڵەکەیەدا گرتووە و لاپتۆپ و مۆبایلی خۆی، هاوژینەکەی و منداڵەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.