ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، یه‌كیه‌تی ئورووپا له وڵامی پێشێلكاریه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا شه‌شه‌مین به‌سته‌ی گەمارۆکانی خۆی به‌سه‌ر ٨ به‌رپرس و ناوه‌ندێكی ڕژیم دا سه‌پاند.
شۆرای وه‌زیرانی یه‌كیه‌تی ئورووپا له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مارس به‌سته‌یه‌كی ته‌حریمی تازه‌ی دژبه یه‌ك ناوه‌ند و هه‌شت به‌رپرسی باڵای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دا په‌سه‌ند كرد و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌و ئیتحادیه‌وه برتین له: “محه‌ممه‌د سادق ئه‌كبه‌ری” سه‌رۆكی دادگوسته‌ری مازه‌نده‌ران، “مورته‌زا به‌راتی” سه‌رۆكی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، “سه‌ید مووسا ئاسف حسێنی” سه‌رۆكی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئوستانی ئه‌لبۆرز كه ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دا هه‌بووه.