فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لاوێکی خەڵکی پیرانشار بینایی چاوی خۆی لەدەستدا
چوارشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۲   |  22-03-2023

زانیار توندڕەو، خەڵکی پیرانشار، خەزەڵوەری ١٤٠١ لە ڕەوتی ئاخێزە جەماوەریەکانی خەلکی پیانشار بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی بینایی چاوی ڕاستی خۆی لەدەست دا.

زانیار دوو جار لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان بریندار بوو.

ناوبراو یەکەم جار لە شەوی گیانلەدەستدانی زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی پیرانشار بە فیشەکی ساچمەیی دەست و سینگی بریندار ببوو و لە ماڵەوە چارەسەری پزیشکیی بۆ کرابوو.

شەوی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، زانیار توندڕەو بۆ جاری دووهەم لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم شان، دەست و چاوی بەتوندی بریندار ببوو.

زانیار لەم ڕووداوەدا بینایی چاوی ڕاستی لەدەست داوە و بارودۆخی چاوی چەپیشی لە مەترسیدایە.

ئەم لاوە ١٨ ساڵەیە لە ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار، ورمێ، تەورێز و شیراز چارەسەری پزیشکیی بۆ کراوە.

زانیار توندڕەو بە هۆکاری ئەمنییەتی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان ناچار بە چوونەدەرەوە لە ئێران بووە.