فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی بانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023

دوانیوەڕۆی ڕۆژ چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوە هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی سەر و دەموچاوی پێکراوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە پاش ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری “کێلە”ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران پێکراوە، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەکانی هەواڵ لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە؛ ئەو لاوە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (دەرە شێخان) و لە بازگەی پشکنینی کەریم ئاوا لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە.