فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شۆرای هاوئاهەنگی مامۆستایان: شەقام گۆڕەپانی مامۆستایان دەبێت!
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023

شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سێنفییەکانی مامۆستایان، لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، هۆشداریی بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دا و ڕایگەیاند، لە ئەگەری وەدینەهاتنی لانیکەمیی داواکارییەکانیان، شەقام گۆڕەپانی مامۆستایان دەبێت.

هەروەها لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ”ژینا”مەهسا، جەخت کراوەتەوە کە مامۆستایان لە ساڵی ڕابردوودا داواکارییەکانی خۆیان لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵک گرێ دابوو.

مامۆستایان لە ساڵی ڕابردوودا لە ناڕەزایەتی بە بەڕێوەنەچوونی گەڵاڵەی پلەبەندی و هاوسانسازیی حەقدەستەکان و مافی خانەنشینکراوان و دەستبەسەرکردنی مامۆستایان، دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەڕێوە برد و هەتا ئێستا لانیکەمی داواکارییەکانیان وەدی نەهاتووە.