ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دادوەرێکی ئەیالەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا فەرمانی بە بانکی ناوەندی ئێران و ناوەندێکی ئۆرووپایی کردووە کە بڕی یەک ملیارد و ٦٨ ملیۆن دوڵار بدەنە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی کە لە ساڵی ١٩٨٣ بەهۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازگەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە لوبنان کوژراون.
له ڕێکەوتی ٧ی فێورییەی ساڵی ١٩٨٣ له لوبنان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له سه‌ربازگه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ته‌قییه‌وه و به‌وهۆیه‌وه، ٢٤١ كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراون.
دادوه‌ر پریسكا، ده‌ڵێت: یاسایی ساڵی ٢٠١٩، ده‌سه‌ڵات ده‌دات به دادگانی ئه‌مریكا، كه رێگه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بده‌ن، بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی دژی ئێران له دۆسیه‌كانی تیرۆر. هه‌رچه‌نده یاسایی پارێزبه‌ندی بیانی، ئه‌و وڵاتانه ده‌پارێزێت له لێپرسینه‌وه‌ی دادگاكان، بۆیه دادوه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك، فەرمانی بە بانکی ناوەندی ئێران و ناوه‌ندێكی ئۆرووپایی کردووە کە بڕی یەک ملیارد و ٦٨ ملیۆن دۆلار بدەنە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی کە لە ساڵی ١٩٨٣ کوژراون. دوای شەش ساڵ، ئەو خێزانانە داوای پاره‌كانیان له بانكی ناوه‌ندی ئێران كرد، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و داوایه‌ی دادگا یاسایی نییه، چونكه به‌پێی یاسایی پارێزبه‌ندی بۆ سه‌روه‌ری بیانییه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌ته بیانییه‌كان له لێپرسینه‌وه‌ی دادگاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌پارێزێت.