سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە حەفتەیەک لە ڕفاندنی “سولەیمان عەبدی”، مامۆستای خوێندنگا و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – لقی سەقز، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
سولەیمان عەبدی، مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – لقی سەقز، پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی وزارەتی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە، لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و تا ئیستاش چارەنووسی ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی عەبدی، وەزارەتی ئیتلاعات لە سەقز، لە وەڵامی بەداداچوونی هاوکارانی ناوبراو و بنەماڵەی عەبدی لەسەر چارەنووسی ئەو مامۆستایە، زنیاریی هەڵەیان پێیان داون و هەر جارێک کە سەردانیان کردووە، شتێکی جیاوازیان پێیان وتوون و تا ئێستا هیچ زانیاییەکی دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سولەیمان عەبدی بە بنەماڵە و هاوکارانی نەداوەتەوە.