فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کرماشان
شەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۲   |  25-03-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەندکراوێکی خەڵکی شاری شاباد بە ناوی “مەهدی کەرەمی”، بەهۆی شەڕ و تیکهەڵچوون لە نێوان بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی کرماشان کوژراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە، بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی کرماشان، بەندکراوێکی خەڵکی شاری شاباد بە ناوی مەهدی کەرەمی کوژرا. شایانی باسە، ناوبراو لە لایەن بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “میلاد جامع‌شوورانی” و بە لێدانی چەقۆ کوژراوە. جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش بەندکراوێکی دیکە بە ناوی مەجید شاهوەیسی، تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی کرماشان، بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان بەندکراوانی ئەم زیندانە، بە لێدانی چەقۆ لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممە کوژرابوو.