فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هوشداری شوڕای ئۆرووپا بە پۆلیسی فەڕانسە
شەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۲   |  25-03-2023

کۆمیسێرێکی مافی مرۆڤی ئۆرووپا ڕۆژی هەینی ٤ی خاکەلێوە، لە ئاست توندوتێژی نواندنی پۆلیسی فەڕانسە لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی دژ بە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی ئەم وڵاتە، ڕەخنەی گرت و بە “بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری زۆر” ناوی برد.

“دونیا میاتۆویچ” کۆمیسێری مافی مرۆڤی شوڕای ئۆرووپا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمبارەوە، لە ڕێگەی بەیانییەکەوە داوای لە دەوڵەتی فەڕانسە کرد کە “ڕێز لە مافی ناڕەزایەتیی خەڵک” بگرێت. لە بەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە، “هەر چەندە لەم ماوەیەدا هەندێ ڕووداوی ناخۆش ڕوویداوە، بەڵام هەڵسووکەوتی توندووتیژانەی هەندێ لە خۆپیشاندەران نابێتە هۆی ئەوەیکە چاوپۆشی لە کردەوەی توندووتیژانەی لەڕادەبەدەری پۆلیس بکرێت. هەروەها هۆکاری پێویست بۆ پێشگرتن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی هێمنانە لە لایەن خۆپیشاندەران بۆ مافی ئازادی کۆبوونەوە نییە.”