بەپێی ڕاپۆرتەکان، “خالید مەحموودی” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری ڕوانسەر و دانیشتووی جوانڕۆ، پاش زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی کرماشان ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ۶ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی خالید مەحموودی و تەمەن ١٨ ساڵ، پاش ئەوەی کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و ماوەی چوار مانگ دەستبەسەر بووە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان ئازاد بوو. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو خەڵکی گوندی “شانڕەش”ی سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانە و ڕۆژی ١ی سەرماوەزی پارەکە پاش ئەوەیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە کرماشان گواسترابووەوە.