فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپیشاندانەکان لە فەڕانسە
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ، خۆپیشاندان لە وڵاتی فەڕانسە هەروا بەردەوامە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئێلیزابێس بۆرن” سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە رایگەیاندووە، سەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پێشنیار و سەرنجی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەبارەی ئەو چاکسازییەی لە بواری خانەنشینیدا دەستیان پێکردووە، تا ئەو کاتەش هیچ هەنگاوێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای نوێی خانەنشینی نانێت. پێویستە ئاماژە بکرێت، بەهۆی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی فەڕانسە بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوا لە حکومەت دەکەن کە لە بریارەکەی پاشگەز بێتەوە.