فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی بەشی گواستنەوەی ئاڵمان
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023

ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، کرێکارانی بەشی گواستنەوەی ئاڵمان لە سەرتاسەری شارەکانی ئەم وڵاتە، بەخۆ بواردن لەچوونەوەسەر کارەکانیان، مانیان گرت و بەهۆیەوە بەشی گواستنەوەی گشتی ئەم وڵاتە پەکی کەوت.

شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم مانگرتنە، گەشتی فڕۆکەکان و قەتارەکان ڕاگیراوە و بە هەزاران کەس سەرگەردان ماونەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم مانگرتنە لە لایەن دوو یەکێتیی گەورەی بەشی گواستنەوەی ئاڵمان ڕێکخراوە. کرێکارانی فڕۆکەخانەکان، لەنگەرکاکان، کرێکارانی ڕێگای ئاسن، ئۆتۆبووسڕانی و مێترۆ، لە سەرتاسەری شارەکانی ئاڵمان، لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردووەوە، مانگرتنێکی یەک ڕۆژەیان دەست پێ کردووە.