فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی بنەماڵەیەکی پەناخواز لە تورکییە
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “پەیمان میرزایی” کە ماوەی ٢٣ ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی بەڕێوەبەریی پەنابەرانی تورکییەوە دەستبەسەر کراوە، هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان لەسەرە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەیمان میرزایی لە ماوەی ٢٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە کەمپی “ئاک یۆرت گری گوندرمە”ی ناوەندی “ئانکارا”دا دەستبەسەر کراوە و هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەیدا مەترسی و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان لەسەرە. دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە پەناخوازە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ساڵی ٢٠١۶ لە وڵاتی تورکیا قبووڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیان دراوە و دۆسییەکەیان لە بەشی “بازاسکان”دایە. جێگەی ئاماژەیە، پەیمان میرزایی، ڕۆژی دووشەممە ١۵ی ڕەشەممەی پارەکە، لە لایەن پۆلیسی بەڕێوەبەریی پەنابەرانی تورکییەوە دەستبەسەر کراوە.