فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچی بەسەر هادی ڕوستەمی لە ورمێ
چوارشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۲   |  29-03-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هادی ڕوستەمی، زیندانی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە تۆمەتی «تێکدانی بارودۆخی زیندان» لە لایەن دادگای کەیفەریی ورمێەوە سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچی بەسەردا سەپاوە.

ئەم حوکمە لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ورمێەوە دەرکراوە و ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلێوە  لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا بەم زیندانییە ڕاگەیەنراوە.

ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٩دا هەر بەم تۆمەتە سزای ٨ مانگ بەندکران و ٦٠ قامچی بەسەردا سەپابوو کە سزای قامچییەکە لە گوڵانی ١٤٠٠دا لە دادگای ورمێ جێبەجێ کرابوو.

هادی ڕوستەمی، باوکی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی ئیلام، لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەدا بە ناوەکانی مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا.