كۆبوونه وه ی كۆمه ڵێك له موعه لیمان له ماڵی سوله یمان عه بدی له سه قز
پێنجشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۲   |  30-03-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، مه‌ریوان و بووشێهر سه‌ردانی ماڵی سوله‌یمان عه‌بدی یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و هەڵسووڕاوە سێنفیه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
موعه‌لیمانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزلێنان له كار و چالاكییه‌كانی سوله‌یمان عه‌بدی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی ئه‌و هەڵسووڕاوە سێنفیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه سوله‌یمان عه‌بدی ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه.